پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە و لەدەستپێکی کۆبونەوەکدا نامەی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پەسەندکرد
بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای KNNی راگەیاند بە دەنگی 241 پەرلەمانتار نامەی دەست لەکار کێشانەوەکە پەسەندکراوە.
پەرلەمان بەپێی مادەی 75 لە دەستوری عێراق دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد و هاوکات داوای لە سەرۆک کۆمار کرد کەسێکی تر بۆ شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی دیاریبکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنی عادل عەبدولمەهدی نامەی دەست لە کارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمان کرد و داوایکرد پەسەند بکرێت.
رۆژی هەینیش سەرۆک وەزیران رایگەیاند دەست لەکاردەکێشێتەوە ئەوەش لەپێناو ئەوەی وڵات نەکەوێتە ناو گێژاوی توندوتیژییەوە.
995 جار خوێندراوەتەوە