چیرۆکی ئەو دوو گەنجەی لە ئەوروپا هاتنەوە و لە کوردستان خۆیان کوشت

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 28/11/2019
کوردستان
+
-

لە دوو ڕۆژدا لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو کەس کە لە ئەوروپا ژیاون و گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان خۆیان کوشتووە یان تەرمەکەیان دۆزراوەتەوە.

 

لە ڕووداوێکدا ئەمڕۆ لە سۆران گەنجێک بەناوی کرێکار رەسوڵ، پێشتر لە ئەوروپا ژیاوە و چەند ساڵێکە گەڕاوتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بە خنکاوی لە ژورەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

گەنەجەکە خێزانی نەبووە و کاسپکاربووە، وەک بنەمالەکەشی دەڵێن باری مادی جێگریربووە و کێشەی مادی نەبووە.

لە ڕووداوێکی دیکەدا گەنجێکی دیکە لە قەڵادزە کە لە دایکبووی ١٩٨٥ بوو، وەک پۆلیس دەڵێت بە چەکی جۆری کلاشنکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە راگەیاندنراوەکەی پۆلیسدا هاتووە " نیوەڕۆی دوێنێ کاتژمێر 12:00 هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر بە بونی تەرمێک بەناوی ( د . ئـ . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1985 پیشەی کاسب، لەگەڕەکی کارەبا لە ماڵەکەی خۆیدا ئاگادار کرانەوە کە بە گوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان ئەمشەو لەماڵی خۆیاندا بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) خۆی کوشتووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە و بەتەنیاش ژیاوە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکار هاتوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

24075 جار خوێندراوەتەوە