ئەو گەنجەی رێگری لە سوتاندنی قورئانی پیرۆز کرد لە
نەرویج، باسی روداوەکە دەکات و دەڵێت پۆلیس وتویانە ناهێڵین قورئانی پیرۆز بسوتێنن
بەڵام رێگریان نەکرد.
ئەو گەنجە رایگەیاندوە ناوی عومەر دەباعایە و خەڵکی وڵاتی
سوریایە.
ئاماژەی بەوەشکرد پێشتر پۆلیس گرەنتی بەوانداوە، رێگری
لە سوتاندی قورئانی پیرۆز بکەن لەلایەن سەرۆکی ئەو گروپەوە، بەڵام سەرۆکی گروپەکە
بەچەند چرکەیەک گڕی لە قورئانەکە بەردا و پۆلیسیش رێگریان نەکرد، بۆیە ئەو خۆی ئەو
هەوڵیداوە قورئانەکە بکوژێنێتەوە.
وتوشیەتی، پاش هەوڵەکەی ئەو، ئینجا پۆلیس جوڵەی کردوە و
ئەویشیان دەستگیرکردوە.
لەچەند رۆژی رابردوودا لە شاری کریستان سانی نەرویج،
گروپێکی راستڕەو بەناوی "رێگریکردن لە بە ئیسلامکردنی نەرویج" گردبونەوەیەکیان
رێکخست و سەرۆکی گروپەکە لارست تورسان گڕی لە قورئانی پیرۆز بەردا بەڵام لەلایەن
ئەم گەنجەوە رێگری لێکرا.
80195 جار خوێندراوەتەوە