لە ناحییەی دیرولوکی
سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، مامۆستایەک ڤیدیۆی کچە خوێندکارێکی خۆی دەگرێت کە چەند دیڕێک زمانی ئینگلیزی پێدەخوێنێتەوە و دوایش پێی پێ دەکەنێت.
ڤیدیۆکە لە قوتباخانەی
بناری بنەڕەتی لە سنوری ناحییەی دێرەلوک گیراوە و دوای بڵاوبوونەوەشی کاردانەوەی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا درووستکرد.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەکە هەڵسوکەوتی مامۆستاکە وای
لە خوێندکارەکەی تەنیشتی ئەو کچە کردووە کە شکات لەم کچەبکات و بڵێت "مامۆستا
من لە دەرەوە بینیومە"، بە ئاماژەی ئەوەی کچە خوێندکارەکە مەشقی لە وانەکەدا
نەکردووە.
26629 جار خوێندراوەتەوە