وەزارەتی گەشتوگوزاری
هەرێم بە نوسراوێک ئاگاداری کۆی شارەوانییەکانی سەر بە پارێزگاکانی هەرێمی کردووە
کە فرۆشتنی زەوی ڕوکنی موڵکی شارەوانییەکان ڕابگرن.
بەپێی نوسراوێک کە
وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتووە تێیدا هاتووە "دوابەدوای نوسراوەکانمان بە ژمارە
(٦٥٥٦ لە ١٧ی ٨ی ٢٠١٨ ) وە (٦٢ لە ١٥ی ٧ی٢٠١٥) کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ ڕاگرتنی
فرۆشتنی زەوی ڕوکن و موڵکی شارەوانی لەکاتی ئێستادا تا ئەوکاتەی ڕێنمایی تایبەت بە
فرۆشتنی موڵکی شارەوانی دەردەچێت و ئاگادارتان دەکەینەوە لە دواتر ".
نوسراوەکە ئاڕاستەی
بەڕێوەیەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و هەڵەبجە و
ڕاپەڕین و سۆران کراوە.
9055 جار خوێندراوەتەوە