بەپێی
پێشبینییە
کەشناسییەکانی ماڵپەڕێکی ئەمریکی، لە رۆژەکانی کۆتایی ئەم مانگەدا، لە هەرێم سێ
رۆژ باران دەبارێت.
ماڵپەڕی
ئەکواویزەر ئاشکرایکردووە، بارانەکە لە دوای 26ی مانگەوە دەستپێدەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرمای سیبریا رووی لە هەرێم کردووە و بەپێی پێشبینییە
کەشناسییەکان سبەینێ چوارشەممە سەرماکە کۆتایی دێت.
هاوکات
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردووە، سبەینێ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک
بەرزدەبێتەوە.
40138 جار خوێندراوەتەوە