وەزیری دەرەوەی تورکیا
رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا و روسیا پابەندی رێککەوتنەکان نەبن هێرشەکانیان بۆ سەر
رۆژئاوا دەستپێدەکەنەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو
ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا ئەمریکا و روسیا پابەند نەبوون بەو رێکەوتنانەی سەبارەت
بە باکوری سوریا ئەنجامدراون.
وتیشی، ئەگەر ئەو دوو
وڵاتە بەردەوام بن لە پێشێلکردنی رێککەوتنەکان و باکوری سوریا لە هێزە کوردییەکان
چۆڵنەکرێت، ئەوا دووبارە دەست بە هێرشەکانیان دەکەنەوە.
سەرەتای مانگی رابردوو
تورکیا هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان و پاش چەند رۆژێک ئەمریکا و تورکیا رێککەوتن
ئاگربەست بکرێت و هێرشەکان رابگیرێن.
بەهۆی هێرشەکانی
تورکیاوە ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و سەدان هاوڵاتی و شەڕڤانیش شەهیدبوون.
1757 جار خوێندراوەتەوە