وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیکردنەوەى توانستى زمانی ئینگلیزى رادەگەیەنێت

08:11 - 18/11/2019
کوردستان


سبەینێ وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامی تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێم رادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدان و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانى سەنتەرەکان یان وێب سایتى سەنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.

لە دواى دەرچوونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى ٤٨ سەعات کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لەپێشە بۆ پەڵپگرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى پێنجشەممە (٢١/١١/٢٠١٩).

سەبارەت بە کردنەوەی خولی نوێش ئەوە خراوەتەڕوو،  لە داهاتوویەکى نزیکدا خولى نوێى ئاستەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى بە سیستمێکى تازە لە سەرجەم سەنتەرەکانى زمانى زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە.


172 جار خوێندراوەتەوە