بەپێی بەڵگەنامەیەکی نیۆرک
تایمز، وەزیری پێشوی گواستنەوەی عێراق لە وەڵامی داواکارییەکی قاسم سولەیمانیدا بۆ
بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق وتویەتی، بەسەر چاو، هەرچۆن ئێوە بتانەوێت.
رۆژنامەی نیۆرک تایمز ئاشکرایکرد،
بەپێی یەکێک لەو بەڵگانەی بڵاوکراونەتەوە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس
سەردانی بەیان جەبر وەزیری پێشوی گواستنەوەی عێراقی کردووە و داوای لێکردووە رێگا
بە فڕۆکەکانی وڵآتەکەی بدرێت ئاسمانی عێراق بۆ چوونە نێو سوریا بەکاربهێنن.
بەپێی بەڵگەنامە
دزەپێکراوەکان، بەیان جەبر لە وەڵامی قاسم سولەیمانیدا وتوویەتی، " دەستەکانم
خستە سەر چاوەکانم و وتم بەسەر چاو، هەرچۆن ئێوە بتانەوێت، ئیتر قاسم سولەیمانیش
هەستاو ناوچاوانمی ماچکرد."
لەدوای بڵاوبونەوەی
بەڵگەنامەکان،نوسینگەی راگەیاندنی باقر جەبر هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند و
رێگەپێدان بە فرۆکەکانی ئێران بۆ رۆیشتن بەئاسمانی عێراقدا بە ڕێکەوتن بووە.
ڕۆژنامەی نییۆرک تایمز و دامەزراوەی Intercept ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەیان
بڵاوکردووەتەوە کە هەژموونی بەهێزی ئێران لە عێراقدا دەردەخەن و ژمارەیەک بەرپرسی
باڵای عێراق و هەرێمیش، ناویان لەو بەڵگەنامانەدا هاتووە کە ژمارەیان ٧٠٠
بەڵگەنامەیە.
6356 جار خوێندراوەتەوە