لەمیانەی سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی، رەجەب تەیب
ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ڤیدیۆیەکی نیشانی ترەمپ و بەرپرسانی تری کۆشکی
سپیدا، لەسەر مەزوڵم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە.
بەپێی ڤیدیۆکە کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە،
مەزڵوم کۆبانێ کراوە بە بەرپرسی هەموو ئەو تەقینەوانەی کە لە تورکیا ئەنجامدراون.
ڤیدیۆکە راپۆرتێکە بە زمانی ئینگلیزی و تێدا
مەزڵوم کۆبانێ تۆمەتبارکردوە بە کوشتنی 313 سەربازی تورکیا.
بەپێی ڤیدیۆکە، مەزڵوم کۆبانێ وەک تیرۆرستێک
ناسیندراوە و باس لەوە دەکرێت کە ئەندامێکی کارای پەکەکەیە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردوە لەدوای بینینی
ڤیدیۆکە، سیناتۆر لیندسی گراهام توڕەبووە و بە ئەردۆغانی وتووە " دەتەوێت
کوردەکانیش بهێنم ڤیدیۆیەکت پـیشان بدەن کە هێزەکانی تۆش چییان کردووە؟".
42842 جار خوێندراوەتەوە