ڤیدیۆ... عێراق بەسەر ئێراندا سەرکەوت

07:10 - 14/11/2019
وەرزش

لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی ئاسیا هەڵبژاردەی عێراق و ئێران بەریەک کەوتن و هەڵبژاردەی عێراق توانی بەسەر ئێراندا سەربکەویت بە ٢ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.

 

یارییەکە لەسەر خاکی وڵاتی ئوردون بەڕێوەچوو و تێیدا هەڵبژاردەی عێراق بە دوو گۆڵی هەریەک لە محەمەد عەلی لە خولەکی ١١ و عەلا حەباس لە خولەکی ٩٣ لە کاتی زیادکراو سەرکەوت بەسەر هەڵبژاردەی ئێراندا.

هاوکات هەڵبژاردەی ئێران توانی لە خولەکی ٢٥ دا لەلایەن ئەحمەد نوروڵاییەوە گۆڵێک تۆماربکات، بەڵام هەوڵەکەی نوروڵایی بۆ یەکسانبوونەوە نەیتوانی فریای هەڵبژاردەکەی بکەوێت و عێراق بەم سەرکەوتنە توانی پێشەنگی کۆمەڵەکەی بگرێت.

بەریەک کەوتنەکەی هەردوو هەڵبژاردە عێراق و ئێران زیاتر لە هەرجارێک هەستیار و جێگای سەرنج بوو، چونکە خۆپیشاندەران لە عێراق درووشم دژی ئێران و هەژموونی ئەو وڵاتە دەڵێنەوە لە عێراق.

خۆپیشاندەران داوایانکردبوو یاریزانانی وڵاتەکەیان بە دەمامکی سپییەوە بچنە ناو یاریگاکە وەک پشتگیرییەک بۆ خۆپیشاندەران، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئاسایا ئاگاداری هەردوو وڵات و بەتایبەت عێراقی کردبوویەوە کە درووشم و جوڵەی سیاسی لە یاریگاکاندا نەکەن.

1854 جار خوێندراوەتەوە