دوای ئەوەی سەرۆکی پۆلیڤیا لە ژێر فشاری
خۆپیشاندان و ناڕازی خەڵکی پۆلیڤیا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەستی
لەکارکێشایەوە پێشنیازی کارێکی نوێیان لە ئاژانسی ڕوسیا تودەی بۆ کردووە کە ببێتە
پێشکەشکار.
دوێنێ سەرۆک کۆماری پۆلیڤیا ئیڤۆ مۆرالیس،
دەستی لەکارکێشایەوە و چووە وڵاتی مەکسیکەوە کە لەهەمان کیشوەری وڵاتەکەیدایە واتە
کیشوەری ئەمریکای لاتین.
مارگارتا سیمۆنیان، سەرنووسەر لە ئاژانسی
هەواڵی ڕوسیا تودەی پێشنیازیکردووە ئیڤۆ مۆرالیس، ببێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەک لە
بەشی ئیسپانی لە ئاژانسی روسیا تودەی.
زۆرینەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین بە حکومی
کۆنترۆڵکردنی کیشوەرەکە لەلایەن ئیسپانیاوە لە مێژوودا بە زمانی ئیسپانی قسەدەکەن
یان نزیکە لە ئیسپانییەوە.
پێشنیازەکەی روسیا تودەی بۆ ئیڤۆ مۆرالیس لە
کاتێکدایە، کە رەفائیل کورا، سەرۆک کۆماری پێشوی ئیکوادۆر بۆ دوو ساڵ دەچێت لە
ڕوسیا تودەی ڕووسی بەرنامە پێشکەش دەکات.
رەفائیل کورا لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامەیەکدا.
مۆرالیس دوای دەستلەکارکێشانەوەی چووە وڵاتی مەکسیکەوە و سەرۆکی
مەکسیکیش مافی مانەوەی پەنابەری بە مۆرالیس ئاشکراکرد و ڕایگەیاند "مۆرالیس
دەتوانێت لە مەکسیک بمێنێتەوە".
ئەگەر چی ئیڤۆ مۆرالیس دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام لە وڵاتی
مەکسیکەوە ڕایگەیاند ئەو خۆی بە سەرۆک کۆمار دەزانێت و دەبێت لە پەرلەمانەوە
دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵبکرێت.
1196 جار خوێندراوەتەوە