بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٦ و نزمترین ١٤ پلە دەبێت و سبەی بەرزترین پلە ٢٧ دەبێت و نزمترین ١٤ دەبێت.
سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ پلە دەبێت و نزمترین پلە ١٠ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٣ دەبێت و نزمترینی ١١ پلە دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٦ دەبێت و نزمترین ١٣پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٦ دەبێت و نزمترین پلە ١٢ دەبێت.
لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ دەبێت و نزمترین ١٣ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٩ دەبێت و نزمترین پلە ١٤ دەبێت.

2166 جار خوێندراوەتەوە