ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان رایەگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی قامیشلۆیان دەستگیرکردووە.
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە بەیاننامەیەکدا
بڵاویکردووەتەوە، کەسێکان بە ناوی ئەحمەد جاسم مستەفا، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی
تەقینەوەکەی رۆژی دووشەممەی رابردوومەی قامیشلۆ دەستگیرکردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی
ئەو کەسەدا دەستیان بەسەر چەند ئامێرێکدا گرتووە کە لە تەقینەوەکەدا بەکارهاتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو، زنجیرەیەک تەقینەوە لە بازاڕێکی قامشلۆ ڕوویدا و زیانی بەر چەند بینایەکی
دەوروبەری بازاڕەکە گەیاند و سێ کەس کوژران و پێنج کەس برینداربوون.
1570 جار خوێندراوەتەوە