کەمێک پێش ئێستا چەند تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی
قامشلۆ ڕوویدا و زیانی بەر چەند بینایەکی دەوروبەر و بازاڕەکە گەیاندووە و سێ کەس کوژران و پێنج کەس برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکان لە تەنیشت دوو
بینای بازرگانی ڕوویداوە کە یەکێکیان بینای پزیشکانی قامشلۆیە و ئاگر لەو شوێنە
کەوتووەتەوە.
یەکێکی دیکە لە تەقینەوەکان لەناوچەیەکی قەلەبالخ کە شوێنی فرۆشتنی میووە و سەوزە بووە ڕوویداوە و برینداری لێکەوتووەتەوە.
1104 جار خوێندراوەتەوە