بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و تا کۆتایی هەفتەش موچەی پێنج وەزارەت دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە، موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، ڕۆژی سێشەممە،١٢ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی تەندروستیی و چوارشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.
راشیگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.
22492 جار خوێندراوەتەوە