سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، جیاوازی لە
نێوان ئەبوبەکر بەغدادی و مەزڵوم کۆبانێ دا نییە و جیهانیش دەبێت بەو شێوەیە
بیبینێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی هەنگرایا ڕایگەیاند "لە ئێستادا وڵاتی
دووەم بوونی نییە کە وەک تورکیا دژی داعش بوبێت و ئێمە ١٥٠٠ چەکداری داعشمان
زیندانیکردووە".
وتیشی "بەداخەوە ژمارەیەک لە ھاوبەشە
ستراتیژییەکانی ئێمە لەگەڵ سەرکردەکانی یەپەگە کۆبوونەوە و ھەماھەنگییان ھەیە، ئەمە
مایەی دڵتەنگیی ئێمەیە".
سەبارەت بە دۆخی پەنابەران ئەردۆغان وتی "ئێمە
پشتیوانیی بكرێین یان نا، له میواندارییكردنی میوانهكانمان (سوورییهكان)
بهردهوام دهبین، ئهگهر زانیمان ئهم كاره ناچێته سهر، ناچار دهبین دهروازهكان
بكهینهوه".
تورکیا بە زۆرجار بە تۆمەتی دراوەتە پاڵ کە
هاوکاری داعش و سەرکردەکانی کردووە و کوردەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان چەندین
بەڵگەیان لایە کە لە شەڕی کۆبانێدا تورکیا هاوکاری ئەو ڕێکخراوە چەکدارییەی
کردووە.
3030 جار خوێندراوەتەوە