زۆرن ئه‌وانه‌ی گرفتاری ئازاری په‌نجه‌كانی قاچ و ده‌ستن، به‌هۆی چونه ناوه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌ك یان به‌شێكی نینۆك بۆ ژێر پێستی په‌نچه، ئه‌وه‌ش ئازار و هه‌وكردن له‌و جێگایه‌دا دروستده‌كات. زۆرینه‌ی جموجوڵ و چالاكییه‌كانی مرۆڤ له‌ڕێی قاچه‌كان و ده‌سته‌كانه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه ژێرپێستكه‌وتنی نینۆك ئازاری زۆر ده‌بێت و هه‌ندێكجار كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چالاكی رۆژانه‌ی مرۆڤ ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێویست به نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌كات. هۆکارەکانی ژێرپێستكه‌وتنی نینۆك: - لەپێکردنی پێڵاوی تەسک. - زۆر كورتكردنه‌وه‌ی نینۆك له‌كاتی بڕینیاندا، یان بە كه‌وانه‌یی بڕین، لە جیاتی ئەوەی ڕێك ببڕدرێن. - بریندارکردنی نینۆکەکە بە هەر هۆکارێك. - هه‌ندێك كه‌س لاته‌نیشتی نینۆكه‌كانیان كورته. جگه له‌وه‌ی هۆشیاری خزمه‌تكردنی نینۆكه‌كانی په‌نجه به‌شێكی گرنگی چاره‌سه‌ره، به‌ڵام هه‌ندێك به شێوه‌ی بۆماوه‌یی هه‌ڵكه‌وته‌ی نینۆكه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كه كه زوو زوو دوچاره‌ی ژێرپێستكه‌وتنی نینۆكه‌كانیان ده‌بن، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ نه‌كرێت، پێده‌چێت ببێته هۆی هه‌وكردنێكی زۆر له‌سه‌ری په‌نجه‌كان و هه‌ندێكجار ده‌گاته ئێسكی نینۆكه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌دا كه نه‌خۆشی شه‌كره یان هه‌ندێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه. دیارترین رێگاچاره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته، به‌وه ده‌بێت كه پزیشك نینۆكه‌كه به ئامێرێكی تایبه‌ت به‌رزده‌كاته‌وه و پارچه‌یه‌ك لۆكه یان په‌تی ددان پاككردنه‌وه ده‌خاته ژێر نینۆكه‌كه، بۆئه‌وه‌ی نینۆكه‌كه به‌سه‌ر پێسته‌كه‌دا گه‌شه‌بكات. هه‌ندێك جاریش پزیشكه‌كان به‌شێك له لاته‌نیشتی نینۆكه‌كه به نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌به‌ن كه پێی ده‌وترێت (نەیڵ بێد) تا جارێکی دیكه ئەو بەشە نینۆك ژێری نه‌كه‌وێته‌وه.