چەند مامۆستایەک لە
زانکۆی ریچمۆندی ئەمریکی توانیان ئامێرێک بۆ چەند مشکێک درووستبکەن کە مشکەکان
بتوانن ڕاهێنانیان پێبکرێت لەسەری تا خۆیان شۆفێری بکەن و ئاراستەی ئامێرەکە بگۆڕن
بۆ ئەو شوێنەی خۆیان دەیانەوێت.
ئەو مامۆستایانە توانیان مەشق بە ١١ مشک بکەن بۆ
ئەوەی ئۆتۆمبیلێک کە لە پلاستیک دروست کرابوو، لێبوخرن، بە هۆکاری دەست بەرکەوتنی
دوو پارچە ئەلەمنیۆم، دەتوانرا ئۆتۆمبیلەکە بەرەو چەپ یاخود راست ببردرێت.
مشکەکان خۆیان لەسەر پارچەیەکی تری ئەلەمنیۆم بوون
و لە کاتێکیشدا دەستی بەر یەک لە پارچە ئەلەمنیۆمەکانی تر دەکەوت کە وەک سوکان کاریان
دەکرد، سوری ئەلەکتریکیەکەی دەگەیاند و لەو رێگەیەشەوە ئۆتۆمبیلەکەی بەرەو چەپ یاخود
راست ئاڕاستە دەکرد.
لێکۆڵەوەرانی کارەکە سەنجیاندا کە مشکەکان فێربوون بە شێوەیەکی ئاڵۆزتر ئامێرەکە
بەملا و لادا بگێرن تا دەگەنە ئەو شوێنەی کە بەخشیشی خواردنەکەیان بۆ دانرابوو.
لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە لە رێگەی پێوەری ئاستی هۆرمۆنی گوشاری دەرونیان،
سەرنج دراوە کە ئەو کارەیان، ئارامبەخشبووە بۆیان و چێژیان لێوەرگرتووە.
1291 جار خوێندراوەتەوە