ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا بەرزبوویەوە

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 04/11/2019
عێراق
+
-

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە نزیک پردی ئەحرار، پێنج خۆپیشاندەر کوژران و دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت.


هێزە ئەمنییەکانی بەغدا، پردی ئەحراریان داخستووە ڕووبەڕووی ئەو خۆپیشاندەرانە دەبنەوە کە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ناوچەی سەوز لەوبەری ڕووبارەکە و هێزە ئەمنییەکانیش ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

 

لە ٢٥ی مانگی ڕابردووەوە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامە و کۆتای ئاماری فەرمی دەڵێت تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و هەزاران برینداریش هەیە.

924 جار خوێندراوەتەوە