ئەمڕۆ شاندێکی
کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوە و شاندەکەش دەڵێن ئیدارەی
ترەمپ خەریکە پەشیمان دەبێتەوە لە کشانەوەی هێزەکان لە سوریا.
دوای کۆبوونەوەکە ئادام سمیس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند " ئێمه پشتگیری
هیچ سیاسه‌تێكی سه‌رۆك تره‌مپ ناكه‌ین له باره‌ی كشانه‌وه له سووریا و له كۆنگرێسیش
دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌مان كرد و ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پشتیوانی كوردی كردووه ، ئیداره‌ی
تره‌مپ خه‌ریكه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و متمانه‌یه بگه‌ڕێنینه‌وه
كه له‌ده‌ستمان داوه له رابردوودا"
وتیشی "ئەوەی کە ترەمپ دەیڵێت کە گوایە ئەمریکا بۆ نەوت لە
سوریایە هەڵەیە و ئێمە ئەو شوێنە دەپارێزین نەکەوێتە دەست داعش، ئانجمانە بە
دۆستەکانمان بڵێین کە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیمان باش بێت لەگەڵ دۆستەکانمان نەک
تەنها ئامانجمان نەوت بێت، چونکە ئەو شوێنە هی ئێمە نییە و خاکی ئێمە نییە".
ئەو ئەندامەی کۆنگرێس وتیشی "هەوڵمان داوە کە پەیوەندیمان لەگەڵ
تورکیا و ڕوسیا هەبێت لەناوچەکەدا چونکە دوو هێزی ناوچەیین و ناتوانین بێ
هەماهەنگی لە سوریا بین".
لە کۆنگرە
ڕۆژنامەوانییەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاند " ئێمه ئه‌مه‌ریكا
به دۆست و هاوپه‌یمانی خۆمان ده‌زانین و ئه‌وان به‌رده‌وام پشتیوانی ئێمه بوون
له شه‌ڕی دژی تیرۆر و ئێستاش ده‌زانن تیرۆریزم هێشتا مه‌ترسییه‌كی جدییه له عێراق
و هه‌موو دنیا".
وتیشی "بارودۆخی ناوچەکە جێگیر نییە و وەفدەکەش بە ئێمەیان وتووە
کە بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی و پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان
ئەو شاندەی کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا کۆبووەتەوە دواتر لەگەڵ وەفدێکی هێزەکانی
سوریای دیموکرات‌دا کۆدەبێتەوە.
2240 جار خوێندراوەتەوە