ئەمڕۆ، دوو کەس لە بێخاڵ تەقەیان لەیەکترکرد و دوای برینداربوون هەردووکیان گیانیان لەدەستدا، پۆلیسش دەڵێت: کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاشکرایکرد، دوو هاوڵاتی دانیشتووی ئاکۆیانی سەر بە ڕواندز، کە یەکێکیان لە بەرگری شارستانی کاری کردووە و ئەوەی دیکەشیان پێشمەرگەبووە، لەسەر رێگای بێخاڵ، نزيك تەلەفریک بەشەڕهاتوون.
روونیشیکردەوە، ئەو دوو کەسە بە چەکی دەمانچە رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە و یەکتریان بریندارکردووە.
روونیشیکردەوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسايش و پۆلیس دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەكراون، بەڵام دواتر هەردووکیان گيانيان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی ئەو دوو کەسە کۆمەڵایەتیی بووە.
39431 جار خوێندراوەتەوە