بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران دەبارێت و سبەی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ و نزمترین ١٤ پلە دەبێت و سبەی بەرزترین پلە ٢٤دەبێت و نزمترین ١٥دەبێت.
سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٢٠ پلە دەبێت و نزمترین پلە ١٢ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢١ دەبێت و نزمترینی ١٣ پلە دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢١ دەبێت و نزمترین ١٣ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ دەبێت و نزمترین پلە ١٤ دەبێت.
هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ، لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٥ پلە دەبێت و نزمترینی ١٣ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٦دەبێت و نزمترین پلە ١٤ دەبێت.

15995 جار خوێندراوەتەوە