دەربارەی موچە روونکردنەوە دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
12:10 - 31/10/2019
ئابوری
+
-

بانکی رافیدەین دەنگۆی نەبوونی پارە بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق رەتدەکاتەوە دەڵێت، بەمەبەستی دابەشکردنی موچە، پارەی پێویست ڕەوانەی لقەکانی بانکەکەکراوە.

بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە بەبوونی پارەی پێویست دەکەن بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دورن لە ڕاستیەوە، و پارەی پێویست بۆ بوژاندنەوەی لقەکانمان بەردەوام ڕەوانە دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەبێ کەموکوڕی دابەشدەکرێت، پارەش بۆ ئەو مەبەستە ڕەوانەی لقەکانی بانکی ڕافیدەین کراوە.

 

دەشلێت، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابرددودا بڕی دوو ترلیۆن دینار ڕەوانەی لقەکان کراوە بۆ دابەشکردنی موچە ، ئەمە جگە لەو بڕە پارەیەی بەشێوەی یەدەگ لە گەنجینەکاندا هەیە.

13728 جار خوێندراوەتەوە