ڤیدیۆی ساتی بۆردومانکردنی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکرایەوە

09:48 - 27/10/2019
جیهان

بەیانی ئەمڕۆ، میدیاکانی ئەمریکا کوژرانی ئەبوبەکرد بەغدادی، خەلیفی داعشیان راگەیاند کەمێک پێش ئێستا گرتە ڤیدیۆی ساتی بۆردومانکردنی بەغدادی بڵاوکرایەوە.

 

کەناڵی عەرەبییە گرتە ڤیدیۆی ئەو هێرشەی بڵاوکردووەتەوە کە تێدا ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لەلایەن ئەمریکاوە کوژراوە.

 

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە لە ئیدلیب، سوریا، کوژراوە.

بەشێکی دیکەی میدیاکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، ئەبوبەکر بەغدادی، دوای ئەوەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزێکی تایبەتی ئەمریکا تێکشکاوە، بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە، دوو سەرچاوەی سەربازی بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، لە ئێستادا پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ بەغدادی دەکرێت و دواتر بە فەرمی کوژرانی ڕادەگەیەندرێت. 

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەر رایگەیاند، شتێکی گەورە روویداوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ کوژرانی بەغدادی.

 

 

66090 جار خوێندراوەتەوە