بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتی شەودا نمەباران دەبارێت، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٧ و نزمترین ١٨ پلە دەبێت و سبەی بەرزترین پلە ٢٦دەبێت و نزمترین ١٩ دەبێت.
سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٢٥ پلە دەبێت و نزمترین پلە ١٣ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٧ دەبێت و نزمترینی ١٩ پلە دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ دەبێت و نزمترین ١٤ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ دەبێت و نزمترین پلە ١٦ دەبێت.
هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ، لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ پلە دەبێت و نزمترینی ١٨ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٣٠دەبێت و نزمترین پلە ١٧ دەبێت.
4879 جار خوێندراوەتەوە