دوای ئەوەی شەپۆلێکی
بارانبارین لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە ڕووی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بە
پێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم لە دهۆک زۆرترین ڕێژەی بارانبارین هەبووە بە ٢٤
ملیم و پۆینت ٩.
بەپێی زانیارییەکانی
کەشناسی، لە دوای دهۆک لە ئاکرێ باران زۆر باریووە و ڕێژەکە گەیشتووەتە ١٨،٦ ملیم
و لە ئامێدی ٦،٨ ملیم بووە.
هاوکات لە هەڵەبجە ٧
ملیم باران باریووە و لە ماوەت ١٦ملیم، باریووە و لە دووکان ٣.٢ ملیم بووە و لە
بازیانیش ٤.٦ ملیم باران باریووە.
2485 جار خوێندراوەتەوە