نوام چۆمسکی، فەیلەسوف
و نوسەری ئەمریکی پێی وایە بژاردەیەکی باشە ئەگەر دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر
ڕۆژئاوای کوردستان بایکۆتی کاڵای تورکی بکرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی خورانی ئابووری
تورکیا.
چۆمسکی لە لێدوانێکیدا
سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا دەڵێت "ئێستا
تورکیا خەریکی کورد کوشتنە" داواش لەسەر جەم هونەرمەند، بیرمەند، سینەماكاران
و ڕۆشنبیرانی جیهان دەكات، کە دژی هێرشەكانی تورکیا، بایكۆتی كاڵای توركی بكەن و
مامەڵەی پێوەنەكەن.
ئەو فەیلەسوفە ئەمریکییە دەڵێت " ئەگەر بایكۆتی
كاڵای توركی بكرێت و بازارەكان بە بێ بەرهەمی توركی بمێنێتەوە، توركیا توشی خورانی
ئابووریی دەبێت، بۆیە تا پاکتاوی نەژادیی لەلایەن ئەو دەوڵەتەوە ڕانەگیردرێت،
پێویستە توركیا بخرێتە ژێر فشارێكی نێودەوڵەتییەوە".
نوام چۆمسکی، زمانناس و فەیلەسوفی ئەمریکی
پێشتریش چەندجارێک لەسەر مافی کورد و پێشێلکارییەکانی تورکیا دژی کورد هەڵوێستی
هەبووە، لە ساڵی ٢٠١٦ دا چۆمسکی داوایەکی سەرۆککۆماری تورکیای ڕەتکردەوە بۆ
سەردانی ئەو وڵاتە و وتی "ئەگەر سەردانی تورکیا بکەم بۆلای کوردە قارەمانەکان
دەچم نەک ئەرۆغان".
ئاورام نوام چامسکی زمانناس، فەیلەسوف ئانارشیست و تێۆری دانەری
ئامریکایی یە بە باوکی زمانناسی مۆدێرن دەناسرێ
تا پێش تیۆریەکانی ئەو لە ماهیەتی (چۆنیەتی) زمان و چۆنیەتی فێربوونی زمان لە لایەن
مرۆڤەوە دەرکێکی درووست بوونی نەبوو، وتارەکان و کتێبەکانی نوام چامسکی دەسپێکەری
لێکۆڵینەوەکانی نوێ لە بواری زمانناسیدابوو.
7495 جار خوێندراوەتەوە