هەوڵی گۆڕینی بەرهەم ساڵح دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 20/10/2019
عێراق
+
-

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی بابلیۆن ئاشکرای دەکات، زانیاری مەترسیداری لایە و بەم نزیکانە هەوڵەکان بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەستپێدەکات.

 

ئەم هەوڵانە لە کاتێکدایە کە فشارەکان لەسەر کورد لە بەغدا زیادیکردووە، هەوڵی زۆر هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕێژەیەی کورد داوای دەکات لە بودجەی ساڵی نوێدا هەیبێت، کۆتا فشارەکانیش بۆسەر کورد هەوڵی لەقکردنی ئەو پۆستانەن کە مافی کوردە و بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن مافی کوردا لە عێراقدا.

 

کەناڵی ئەلعالەمی ئێرانی ئاشکرایکرد زافر لویس سەرکردە لە بزوتنەوەی بابلیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە لەگەڵ هێزێکی سیاسیدا پێشنیازی گۆڕینی پۆستی سەرۆکی عێراق دەکرێت، ئاماژەشی بەوەکرد زانیاری "مەترسیدار" ی لەوبارەیەوە پێگەیشتووە.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکە ، لویس رایگەیاندووە "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ هێزە سیاسییەکەدا پێشنیازدەکرێت کە پۆستی بەرهەم ساڵح بگۆڕدرێت.

هۆکاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ "زانیارییەکی مەترسیدار" کە بەن نزیکانە ئاشکرا دەکرێت، بە بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە لەوبارەیەوە باس بکات.

12707 جار خوێندراوەتەوە