له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و نمایشكار و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته، پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی (كانی ئاشتی) ده‌ربڕی كه تیایدا ده‌یان خه‌ڵكی سیڤیل بونه‌ته قوربانی و چه‌ندین ناوچه‌ی ئارام خاپوركراون و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌بوون.
به‌شێك له‌و ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پشتیوانی سوپای توركیایان كرد له‌م هێرشه‌دا، له‌ناو خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌واداری زۆریان هه‌یه و به‌رهه‌م و كاره هونه‌رییه‌كانیان ده‌كڕن، یان به‌شداری كۆنسێرت و ئاههنگانیان ده‌كه‌ن یان بینه‌ری دراما و فیلمهكانیانن، له‌وانه:
- ئیبراهیم تاتڵیساس،
ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌واداری له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان هه‌یه و ددان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه به‌ره‌گه‌ز كورده، به‌ڵام له دووه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان كه توركیا پێی ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنی (كانی ئاشتی)، ئیبراهیم تاتڵیساس، له تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە ئینستاگرام پشتگیری خۆی بۆ هێزەکانی تورکیا دەربڕی و وتی: "هیوای هێمنی و ئاسایش بۆ وڵاته‌كه‌م دەخوازم، خوای گەورە هێزە تورکیەکان بپارێزێت و سەرکەوتویان بکات".

ماڵپه‌ڕی ئینسۆن هه‌به‌ر، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی تاتڵیساسدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌ره‌كانی توركیا بێده‌نگن له‌ئاستی پشتیوانی سوپاكه‌یان، به‌ڵام تائێستا ته‌نها تاتڵیساس ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نواندووه.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی تاتڵیساس كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و ده‌یان هه‌زار هه‌واداری ئه‌و گۆرانیبێژه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له كوردستان و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان.
موستەفا سێسێلی:
ئەم گۆرانیبێژه، لە ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بەشێوەیەکی جیاواز پشتیوانی خۆی دەردەبڕی بۆ هێزەکانی تورکیا و لەهەمانکاتدا کوردەکان بە برای خۆی ناودەبات: ''تورک و کورد بران، ئێمە تەنیا دژ بە تیرۆریستەکان و کاری تیرۆرکردنەکانیانین، کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە، زیاتر لە ٤٠ هەزار قوربانی دراوە و هاوڵاتی بێ‌تاوان و منداڵ بوونەتە قوربانی تیرۆرکردنەکان.... میهرەبانبە لە بڕیاردانت لەسەر من".

ئه‌م گۆرانیبێژه له په‌یامه‌كه‌یدا ته‌نها باسی زیانه‌كانی ریزه‌كانی سوپای توركیا و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و كاره‌ساته مرۆیی و ئاواره‌كردن و بۆمبارانكردنه نه‌كردووه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی توركیاوه له رۆژئاوای كوردستان كه‌وتۆته‌وه، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر ره‌خنه‌ی سه‌ختی ئاڕاسته ده‌كه‌ن، كه ده‌بو بێده‌نگ بوایه.
سێبێل جان
ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه، به‌رده‌وام پشتیوانێكی بێ مه‌رجی هه‌ڵمه‌ت و هێرشه‌كانی سوپای توركیابووه له ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیا و رۆژئاوای كوردستان، هه‌رگیز گوێی به‌وه نه‌داوه كه هه‌واداری زۆری هه‌یه له‌ناو كورددا، جگه له‌وه‌ی له وڵاتانی رۆژئاواش هه‌واداری زۆر لێی دورده‌كه‌ونه‌وه.
سێبێل جان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام ده‌نوسێت؛ ''دوعای دڵەکانمان بۆ پارێزراوی سەربازە تورکەکانمانە و داواکارم خوای گەورە یار و یاوەریان بێت''.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رباری ره‌خنه‌ی چه‌ندینجاره‌ی میدیای توركیا له هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و نمایشكاره‌كان...ی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام هێشتا ده‌یان نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی، له‌و وڵاته بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی خۆیان پیشاننەداوە، بەمەش وادەردەکەوێت ئەوانیش دڵخۆش نین بەم هێڕشە داگیركارییه، وه‌كو:
ئەمینە گوڵشە( ناسراو بە نوور)

مه‌سعود ئۆزێل ( یاریزانی تۆپی پێ)

گایا ( ناسراو بە بەهار)

تۆڵگە سایشمان ( ناسراو بە یید)

ئه‌گه‌رچی دۆخی توركیا زۆر سه‌خته بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا زۆر راشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕن دژی هێرشه‌كه‌ی توركیا، ئه‌وانیش بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، وه‌كو:
مه‌هسون كرمزگویل:

لە ٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، ئەمریکاش سەربازەکانی لەو ناوچەیە کشاندەوە، کە بووە هۆی کاولکاری و ژمارەی قوربانیان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، لەنێویاندا ژمارەیەکی ئێجگار زۆر منداڵ و ئافرەت بونەتە قوربانی زیاتر له 250 هه‌زار كه‌س ئاواره و بێجێ و ماڵ بوون.
13863 جار خوێندراوەتەوە