سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 19/10/2019
ئابوری

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لیستی موچەی راگەیاند و بەپێی لیستی نوێی موچە، سبەی یەکشممە، موچەی یانزە وەزارەت و شوێن دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، سبەی یەکشەممە (20/10/2019)موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی داد، سامانە سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف، خوێندنی باڵا و ناوخۆ دابەشدەکرێت.

 

هەر بەپێی خشتەی نوێی موچە، سبەی یەکشممە، موچەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌، لیوای نه‌وت، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابەشدەکرێت.

 

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

7558 جار خوێندراوەتەوە