ئەمینداری گشتی یەکێتی
زانایانی ئیسلامی لەسەر ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەسەر ڕۆژئاوا
ڕایگەیاند، هیوادارە هەموو لایەک پەیوەستبن بە ئاگربەست بۆ دوورکەوتنەوە لە
خوێنڕشتن.
دکتۆر، عەلی قەرەداغی،
لە تویتێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند "سوپاس بۆ خودا کە ڕێککەوتن کراوە بۆ
ئاگربەست و داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەین پابەندبن
بەو ڕێککەوتنەی کە لە تورکیا ئیمزاکراوە و دان بەخۆیاندا بگرن لە ماوەی داھاتوودا
بۆ دوورکەوتنەوە لە ھەر گرژییەک کە خزمەتی ھیچ لایەنێک ناکات جگە لە دوژمنانی موسوڵمانان
نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هیوادارین هەموو
لایەک دووربکەونەوە لە نەتەوە پەرستیی و مەزھەبی".
9365 جار خوێندراوەتەوە