ناوەڕۆکی نامەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ بەشار ئەسەد

KNN : Kurdish News Network
04:46 - 17/10/2019
عێراق
+
-

ئاژانسی هەواڵی سانای سوری ڕایگەیاند، فەلاح فەیاز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق نامەیەکی عادل عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی گەیاندووەتە بەشار ئەسەد و لە ناوەڕۆکی نامەکەدا باسی هەماهەنگی هەردوو وڵات کراوە بۆ کاری بازرگانی و ئەمنی.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، لە نامەکەی عادل عەبدولمەهدیدا دەڵێت "پایامان باشە هەماهەنگی هەردوو وڵات بەردەوامبێت لە بابەتی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و ڕێکخستنەوە و کردنەوەی خاڵە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات".

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتوشیەتی "هەردوو وڵات لە هەماهەنگیدا دەبن بۆ ئاگاداربوون لە باروودۆخی ئەمنی تازەی وڵات".

لە دیدارەکەدا بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاندووە "دەستدرێژییەکانی ڕژێمەکەی ئەردۆغان بۆسەر سوریا بێ پاساوە و بەهەموو توانایەکمانەوە ڕووبەڕووی سوپای تورکیا دەبینەوە".

2707 جار خوێندراوەتەوە