حکومەتی رووسیا رایەگەیاند، نێوەندگیریان لە نێوان کورد و دیمەشق کردووە و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە سوریا قبوڵکراو نییە.
حکومەتی رووسیا ئاماژەی بەوەکردووە، پاراستنی سنوری سوریا ئەرکی حکومەتی ئەو وڵاتەیە و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە سوریا قبوڵکراو نییە.
راشیگەیاندووە، تورکیا و سوریا لە گفتوگۆدان و پێکدادان لە نێوان سوپای ئەو دوو وڵاتەدا روونادات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتگیری ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە سوریا ناکەین و هەرگیز رێگەنادەین پێدادان لە نێوان سوپای ئەو دوو وڵاتە رووبدات."
سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، گومانیان لە کشانەوەی ئەمریکا هەیە لە سوریا.
ماوەی حەوت رۆژە تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و تاوە ئیستا بەردەوامە و شەڕەڤانان بەرگرییەکەی سەخت دەکەن.
7448 جار خوێندراوەتەوە