دیاترین نیشانەکانی کەمیی ئاسن لە جەستەدا

KNN : Kurdish News Network
03:44 - 14/10/2019
تەندروستی
+
-

ئاسن یەکێکە لە کانزا سەرەکییەکانی لەش و  لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی هێلس لاین دیارترین نیشانەکانی کەمی ئاسنی لە جەستدا بڵاوکردووەتەوە.

دیاترین نیشانەکان ئەمانەن:

- بوونی گرژی و ئازار لە ماسولکەکان، چونکە کەمبوونەوەی ئاسن زیان بە مولولەکانی خوێن دەگەیەنێت.

- ژانەسەر و سەرگێژخواردن، هۆکارەکەی کەمی ئاسنە لەلەشدا کە خوێن و ئۆکسجینی پێویست بە مێشک ناگات.

-بەردەوام هەستکردن بە خەواڵووی و ماندوێتی، بەمانای کەمبوونەوەی هیمۆگلۆبینە کە ئۆکسجینی پێویست لە ڕێگەی خوێنەوە ناگاتە بەشەکانی لەش و مێشک.

- سپیبوونی زمان و لێو، بەهۆی کەمبوونەوەی خوێنەوە ڕەنگی ئەو بەشەی لەش کاڵ دەبێتەوە.

- زوو شکانی نینۆک و لاوازبوونیان، بە یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی ئەنیمیا دادەنرێت.


- تەنگەنەفەسی و ئازاری توند لە سنگدا، بەتایبەت لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی و جوڵەی لەشدا.

- تێکچوونی پێست و قژ، ئەندامەکانی هەناو بە باشی ئۆکسجین و خوێنیان بۆ ناچێت کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر قژ و پێست دروست دەکات.

- ناڕێکبوونی لێدانی دڵ یەکێکی ترە لە نیشانەکانی کەمی ئاسن لە لەشدا.
 

6495 جار خوێندراوەتەوە