وهزارهتی بهرگریی توركیا ڕایگەیاند، لەگەڵ
چەکدارانی هاوکاری سوری ئۆپراسیۆنی زەمینیان دەستپێکردووە و دەچنە ناو خاکی
سوریاوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا
دەڵێت "سوپای تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە
ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێکردووە".
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی سەر خاکی ڕۆژئاوا لەلایەن سەرۆککۆماری
تورکیاوە ڕاگەیەندرا و سەرەتا بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەک دەستیپێکرد، بەهۆی
بۆردوومانەکانیشەوە هەشت هاوڵاتی شەهیدبوون.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەمینی هێزەکانی سوریای دیموکرات
رایانگەیاند هێرشی سەر ٧ خاڵی سوپای تورکیایان کردووە.
1005 جار خوێندراوەتەوە