لەسەر داواکاری پێنج
وڵاتی ئەوروپا لەسەر هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی
نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و ئەو پرسە تاوتوێ دەکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
لەسەر داواکاری دانیشتنی بەپەلەی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و هۆڵەندا،
سبەی کۆدەبێتەوە.
پێشتریش ئەمیلی دیمۆنتچالین بەرپرسیاری کاروباری
فەرەنسا لە یەکێتی ئەوروپا يایگەیاندبوو، ئەوان بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا
داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا.
ئیوارەی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند،
ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات " رۆژئاوی کوردستان" دەستیپێکردووە.
رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیا
لە توویتێکدا رایگەیاند، سوپای توركیا و سوپای میللی سوریا ئۆپهراسیۆنی
"كانی ئاشتی" ـیان له دژی رێكخراوهكانی پهكهكه/یهپهگه و داعش له
باكوری سووریا دهستپێكردووە.
702 جار خوێندراوەتەوە