دوای دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر
رۆژئاوای تورکیا، لە یەکەم کاردانەوەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لە هەریەکە
لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا
رابگەیەنن.
لە تویتێکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و
هاوئاهەنگی هەسەدە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین
رابگەیەنن بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەستێت.
ئاژەی بەوەشکردووە، هەسەدە بۆ دروستکردنی
ناوچەی ئارام، بەشداری رێکەوتنی ئەمریکا و تورکیا کردووە بەڵام ئەو رێککەوتنە
ئەوانی بەبێ بەرگری هێشتووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات " رۆژئاوی کوردستان" دەستیپێکردووە.
هاوکات، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی سەربازیی سەرێکانیێیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد و فرۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی گوند و ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای کوردستان و تورکیا.
610 جار خوێندراوەتەوە