هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
04:15 - 09/10/2019
کوردستان
+
-

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات " رۆژئاوی کوردستان" دەستیپێکردووە.

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا لە توویتێکدا رایگەیاند، سوپای توركیا‌ و سوپای میللی سوریا ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" ـیان له‌ دژی رێكخراوه‌كانی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌ و داعش له‌ باكوری سووریا ده‌ستپێكردووە.

روونیشیکردووەتەوە، "ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە له‌ناوبردنی رێڕه‌وه‌ی تیرۆره‌ كه‌ هه‌وڵی دروستكردنی ده‌درێت له‌باشوری سنوره‌كانمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیرییه"‌.

 

فڕۆکەکانی تورکیا، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ناوەندی سەربازیی سەرێکانیێیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد.

دیمەنی بۆردومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا...

 

هاوکات، هێزەکانی سوریای دیموکرات، داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگەیەنن، بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەستێت.

 

نوێدەکرێتەوە..

 

ئه‌مه‌ش وێنه‌ی یه‌كه‌م ساتی فه‌رمانكردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان:

 

2102 جار خوێندراوەتەوە