سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد
تره‌مپ رایگەیاند، پێویست بوو ئەمریکا هه‌رگیز له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست نه‌بێت و ئاماژەی بەوەکرد، کە ٥٠ سه‌ربازه‌كه‌شیان له ناوچه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكیدا
كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی
سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سنوری سوریا رایگه‌یاند ''سه‌دان ساڵه شه‌ڕ و پێكدادان
له نێوان گرووپه جۆراوجۆره‌كان درێژه‌ی هه‌یه. هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ئه‌مریكا له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت. ٥٠ سه‌ربازه‌كه‌مان كشانده‌وه."
راشیگەیاندووە، "ده‌بێت
توركیا به‌رپرسیارێتی ئه‌و شه‌ڕكه‌ره داعشانه بگرێته ئه‌ستۆ كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
و ئه‌وروپا وه‌رگرتنیان ره‌تده‌كاته‌وه. ئه‌و شه‌ڕه شێتانه‌یه‌ی كه كۆتایی نایه‌ت
به لای ئێمه‌وه ته‌واوبووە''.
ئەمەش لە کاتێدایە، دوای ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر رۆژئاوای کوردستان، رۆژی دووشەممە، ئەمریکا هێزەکانی لە دوو خاڵی ناوچەی ئارام لە حەسەکەی سەر بە کانتۆنی جەزیرە و تەل ئەبیەز لە رۆژئاوای کوردستان کشاندەوە.
ئەمڕۆش، بەرپرسێکی ئەمریکی بە گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریکای راگەیاندووە، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە ئاگادارکراوەتەوە، هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا "رۆژئاوای کوردستان" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکات.
4918 جار خوێندراوەتەوە