بە بڕیاری سەرۆک
وەزیرانی عێراق زیاتر لە هەزار کەس لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت و
ئەوەش لە چوارچێوەی بەڵێنەکانیدا بە خۆپیشاندەران.
ئەمینداری ئەنجوومەنی
وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە " بڕیاری دامەزراندنی هەزار و ٣٤٤ کەس لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەرکراوە
بۆ دامەزراندن لە هەموو وەزارەتەکان".
ئەم
بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە پێشتریش لە چوار چێوەی بەڵێنەکان
بە خۆپیشاندەران بڕیاری دابەشکردنی زەوی و بڕینەوەی موچە بۆ بێکاران دەرکرابوو.
لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی
دەربڕین دژ بە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان شاری بەغدا و چەند شارێكی
باشوری عێراقی گرتووەتەوە، بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە
بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون، گەیشتووەتە
١٠٤ كەس، هەروەها شەش هەزار و ١٠٧ كەسی دیكە برینداربوون.
1064 جار خوێندراوەتەوە