لە رووداوێکی سەیردا
باندێکی بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرکان لە ئیسپانیا، لە کاتی ئۆپراسیۆنی
دەستگیرکردنیان بەلەمی پۆلیس وەردەگەڕێت و بە هانایانەوە دەچن و پۆلیسەکان لە
خنکان رزگاردەکەن.
رۆژنامەی گاردیانی
بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی باندێکی بەقاچاخبردنی
ماددەی هۆشبەر لە ئاوەکانی ئیسپانیا، بەهۆی تیژڕەوی و لە دەستدانی کۆنترۆڵەوە
بەلەمی پۆلیس وەردەگەڕێت و ژیانی سێ پۆلیس دەکەوێتە مەترسییەوە.
وەکو رۆژنامەکە
ئاماژەی پێکردووە، دوای وەرگەڕانی بەلەمی پۆلیسەکان قاچاخچییەکان لە هەڵهاتن دەوەستن
و بەهانای پۆلیسەکانەوە دەچن و رزگاریان دەکەن.
بەپێی بەیاننامەیەکی
پۆلیسی ئیسپانیا، قاچاخچییەکان چوار کەس بوون و نزیکەی سێ تۆن ماددەی هۆشبەریان
پێبووە و سەرجەمیان دەستگیرکراون.
13276 جار خوێندراوەتەوە