فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی
نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌نگخواردنه‌وه‌ی
چه‌ندان ساڵی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و, به‌هه‌ده‌ردانی
سه‌دان ملیار دۆلار و نه‌بونی سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌كان و لاوازبونی
متمانه‌ی هاوڵاتیان به پڕۆسه‌ی دیموكراسی به هۆی ته‌زویری ههڵبژاردنهكانهوهیه.
ئەمڕۆ شەممە،
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی
توندوتیژییەکانی دژ بە خۆپیشاندەران دەکات و داوا دەکات داوا له حکومەتی ئیتیحادی
ئه‌كات به زوترین كات به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی فیعلی بۆ چاكسازی و گۆڕانكاریی وه‌زاری
بنێرێته په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردنی.
دەقی بەیاننامەکەی
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران:
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
په‌نگخواردنه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی
عێراق و, به‌هه‌ده‌ردانی سه‌دان ملیار دۆلار و نه‌بونی سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزارییه‌كان
و بێكاریی به‌ربڵاو و, لاواز بونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به پڕۆسه‌ی دیموكراسی به هۆی
ته‌زویری ههڵبژاردنهكانهوهیه.
ئێمه پشتگیریی تەواو و بێچەندوچونی داخوازییه ڕه‌واكانی
خۆپیشانده‌رانی عێراقین و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان به فیشه‌ك به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین.
له‌هه‌مان كاتدا ترسی خۆشمان ناشارینه‌وه كه درێژه‌كێشانی
ئه‌م دۆخه, عێراق ده‌كاته مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ گه‌رمه ئیقلیمی و
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه.
هه‌ربۆیه داوا له حکومەتی ئیتیحادی ئه‌كه‌ین به زوترین
كات به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی فیعلی بۆ چاكسازی و گۆڕانكاریی وه‌زاری بنێرێته په‌رله‌مان
بۆ په‌سه‌ند كردنی.
ئێمه پشتگیری چاكسازیی ریشه‌یی ده‌كه‌ین له عێراق و پێمان
وایه ئیسڵاح له عێراق پاڵنه‌ری چاكسازیش ده‌بێ له هەرێمی كوردستان. له هه‌مان
كات دا کۆبونەوەی پەرلەمان بێ بونی نەخشەرێگا و بێ پرۆژەی رون بۆ گۆڕانکاری و
چاکسازی ریشەیی به چاره‌سه‌ر نازانین و پێمان وایه هێنده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆز ئه‌كات.
فراكسیۆنی گۆڕان له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٥/ ١٠/ ٢٠١٩
947 جار خوێندراوەتەوە