ڤیدیۆ... پاسەوانەکان لەسەر جەستەی زیندانیان شەڕەکەڵەشێر دەکەن

KNN : Kurdish News Network
11:47 - 04/10/2019
جیهان
+
-

 

لە زیندانێکی وڵاتی ڤانزیۆلا پاسەوانەکانی زیندانێک لەسەر جەستەی ڕووتی زیندانیان شەڕە کەڵەشێر دەکەن و ڤیدیۆکە ڕایگشتی جیهانی لەسەر خراپی ئەو هەڵسوکەوتە جوڵاندووە.

 

ڤیدیۆکە کۆمەڵیک پاسەوان  و ٨٢ زیندان لە زیندانێکی وڵاتی ڤازنیۆلا نیشان دەدات کە سەرەڕای ڕووتکردنەوەی زیندانیان و شەڕە کەڵەشێرکردن لەسەر جەستەیان ئەگەر کەسێک بجوڵێتەوە بە تەختەلێیان دەدەن.

لەسەر ئەم پرسە کەسوکاری زیندانەکان بە کەنالێکی ڤانزیۆلاییان ڕاگەیاندووە، کوڕەکانیان نیگەرانیان دەربڕیووە لەسەر نەبوونی خواردن و کەمی ئاو لە زیندانەکاندا، بەڵام بەم شێوەیە وەڵام دراونەتەوە.

بەپێی هەوالێکی سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی، داواکاری گشتی ڤانزیۆلا لێکۆڵینەوەی لەم ڕووداوە دەستپێکردووە و ڕاستەوخۆ تەمەتی ئاراستەی سێ پاسەوانی زیندانەکە کردووە.

 

26094 جار خوێندراوەتەوە