دوای بەردەوامبوونی سێ ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکان
لە پارێزگاکانی عێراق، بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە ٣٥ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە
هەزار کەسیش لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
بەشێک لەو کوژراوانە بەهۆی تەقەکردنی هێزە
ئەمنییەکانەوەیە کاتێک دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.
بههۆی خۆپیشاندانهكانهوه جگه له بهغدا،
قهدهغهکردنی هاتوچۆی له ههریهك له شارهكانی ناسرییه (سەنتەری پارێزگای زیقار)،
عهمارە (سەنتەری پارێزگای میسان) و حیللە (سەنتەری پارێزگای بابل) راگهیهندراوه.
دوای سێ ڕۆژ لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی
عێراق بە فەرمی وتارێکی لەبارەی خواستی خۆپیشاندەران و هەنگاوەکانی حکومەت
پێشکەشکرد.
سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند "ڕێگانادەین خۆپیشاندانە
ئاشتییەکان بۆ مەبەستی توندوتیژی بەکار بهێنرێت، دڵنیاشتان دەکەینەوە گوێمان لەئێوە
گرتووە و خواستی خۆپیشاندانەکان خواستی ئێمەشن"
ئاماژەی بەوەشکرد، " گوێمان لە داواکارییەکان
گرتووە و پڕۆژەمان هەیە بۆی، بەڵام کاتمان پێویستە تا ئەمانە جێبەجێ دەکرێن"
1490 جار خوێندراوەتەوە