وەکو لە کامێرای
چاودێری نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە میسر دەردەکەوێت، ژنێک منداڵیکی تازە لە
دایکبوو لە نەخۆشانە دەڕفێنێت، دواتر ژنەکە دەدۆزرێتەوە منداڵەکەش گەڕێنراوەتەوە
بۆ خاوەنی.
پاش لێکۆڵینەوە و سەیرکردنەوەی
کامێراکانی چاودێریی، پۆلیسی شاری ئەسیوت توانی ئەو کەسە دەستگیربکات و منداڵەکە
بگەڕێننەوە بۆ دایکەکەی.
هاوکات، دایکی منداڵەکە
بە پۆلیسی وتووە، پاش ئەوەی شیری بە منداڵەکەی داوە، پەرستارێک منداڵەکەی لێوەرگرتووە
و بردویەتییە دەرەوەی نەخۆشخانەکە.
پاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە
پۆلیسی شارەکە ئەوەیان ئاشکراکردووە کە ئەو ئافرەتە پەرستار نەبووە، بەڵکو لەگەڵ
ئافرەتێکی تردا ڕێکەوتوون لە بەرامبەر٥٠٠ جونەی منداڵەکە بدزن.
لەبارەی هۆکاری ڕفاندنی
منداڵەکەوە ئەو ئافرەتەی کە منداڵەکەی فڕاندووە وتویەتی، دووگیان بووە و منداڵەکەی
لەدەستداوە، لەترسی ئەوەی بەهۆی لەدەستدانی منداڵەکەی مێردەکەی لێی جیانەبێتەوە ئەوکارەی
کردووە.
3259 جار خوێندراوەتەوە