تۆمەتبارێك بە ناوی نوشتەوە 16 ملیۆنی لە کچێك وەرگرتوە و دواتر هەڕەشەی کوشتنی لێکردوە

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 24/08/2022
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێكی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە وەرگرتنی 16 ملیۆن دیناری لە کچێک بە ناوی دوعا و نوشتەوە و دواتر هەڕەشەی توندی لێکردوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان نوسینگەی دەربەندیخان رایگەیاند: شەوی 22/8/2022  تۆمەتبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیان بە ناوی ( ش . ن . ڕ ) تەمەنی (29) ساڵە دەستگیر كرد كە بە رەگەز كوردە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکە بە ناوی نوشتەو دوعاوە بڕی 16 ملێۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووةو بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لێ كردووە‌و ترساندوویەتی.

دەشڵێت: پاش وەرگرتنی زانیاری ورد توانرا ئەو کەسە دەستگیربكرێت ‌و رادەستی یاسا بكرێت.

 

باسی لەوەشکردوە، دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردوەتەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکە ئاشکرایکردەوە، لە ئێستادا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بوونەتە سەرچاوەی هەرە زۆری كێشەكانی خێزان ‌وهەڵخەڵەتاندنی گەنجان بە تایبەت ئافرەتان.

169 جار خوێندراوەتەوە