فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
02:37 - 27/09/2019
زانستی
+
-

 

کۆمپانیای فەیسبووک، تایبەتمەندیەکی نوێی راگەیاند کە تێیدا ژمارەی لایکەکانی ئەو پۆستەی بەکارهێنەر لە ئەکاونتی خۆی دەیکات، دەشاردرێتەوە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فەیسبووک لەمڕۆوە تایبەتەمەندییەکی نوێی لە ئوسترالیا بەردەست دەبێت، ئەویش شاردنەوەی ژمارەی لایک و کۆمێنتەکانی پۆستی بەکارهێنەرە.

 رۆژنامەکەدا دەڵێت، کاتێک بەکارهێنەر پۆستێک دەکات، تەنها خودی خۆی لەگەڵ ئەو کەسەی لایکی دەکات، دەتوانێت ژمارەی لایکەکان ببینێت.

کۆمپانیای فەیسبووک نایشارێتەوە کە ئامانج لەم کارەیان، کەمبوونەوەی قەلەقی و غیرەی بەکارهێنەرە.

پێشبینی دەکرێت پاش ئوسترالیا، لە وڵاتانی دیکەش بە شێوەیەکی خێرا تایبەتەمەندیەکە بەردەست بێت.

 

بەپێی زانیارییەکان ئینستاگرامیش لەچەند مانگی رابردوودا ئەم تایبەتمەندیە نوێی بەردەست بوە و لایک و کۆمێنتەکانی بەکارهێنەری شاردۆتەوە.


3010 جار خوێندراوەتەوە