تا دێت ڕووداوە كارەساتبارەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان زیاتر دەبن،
ڕووداوی گیان لەدەستدانی چوار هاوڵاتی لە ڕووداوێكدا و لە یەك ئۆتۆمبێلدا لەسەر ڕێگای
وارماوا - دەربەندیخان یەكێكی ترە لە ڕووداوە هەژێنەرەكان، KNN لەم ڕاپۆرتەدا چیرۆكی ڕووداوەكە لەسەر زاری بەرپرسانی هاتوچۆ و كەسوكاری قوربانییەكان
دەگێڕێتەوە.
روداوەكەی سەر رێگای وارماوا - دەربەندیخان كە تێیدا چوار هاوڵاتی گیانیان
لەدەستدا یەكێكی تر لە روداوە تراژیدییەكانە، ئەو كەسانەی لەم روداوەدا گیانیان لەدەستدا پۆلیس بوون لە گومرگی هەڵەبجە
و بەئەركێك لە خانەقین دەگەرانەوە.
KNN لەپرسەی
یەكێك لەو چوار هاوڵاتیە پرسیاری لە كەسوكارەكەی كرد، كە ئەوان چیرۆكەكەیان بە چی
شێوازیك بیستووە، ئەوانیش بەم شێوەیە چیرۆكەكە دەگێڕنەوە
روداوەكانی هاتوچۆ، لەجیهاندا بە تیرۆری سپی ناسراوە، ئەمە بۆ هەرێمی
كوردستانیش راستە، وتەبیژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری روداوەكانی
هاتوچۆ و قوربانیەكان بۆKNN ئاشكرادەكات.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، مردن بەڕوداوەكانی هاتوچۆ
لە پلەی یەكەمدان بەراورد بە روداوەكانی تر و مردن بە نەخۆشی.
12807 جار خوێندراوەتەوە