سبەی، دووشەممە
2019.9.23 كاتژمێر 12:50 ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستانی عێراق، ماوەی شەوو
رۆژ لەنیوە گۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر رۆژو 12 كاتژمێریش
شەو، بەمەش لە رووی فەلەكییەوە 23 ی ئەیلوول دەبێتە یەكەم رۆژو دەستپێكی وەرزی (پاییز)
لەنیوە گۆی باكووری زەوی كە بە (هاوسەنگ
بوونی پاییزی – Fall Equinox) ناسراوە،
وە بە پێچەوانەوە، دبێتە یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) لەنیوەگۆی باشووری زەوی كە بە (هاوسەنگ بوونی بەهاریی – Vernal Equinox) ناسراوەو تیایدا خۆر رێك لە رۆژهەڵات هەڵدێت
و لە رۆژئاوادا ئاوادەبێت.
هۆكاری ئەو جیاوازییە
دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خۆلانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە 23.4392811°پلە بەرامبەر
بە خولگەكەی بە دەوری خۆردا، بۆیە تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات لەنێوان هەردوو
خولگەی (قڕژاڵ – Tropic of
Cancer) لەنیوەگۆی
باكوورو (گیسكTropic of Capricorn - ) لەنیوەگۆی باشووردا، بەمەش گۆڕانكاریی
رێك و پێكی دووبارەبووەوە لە ئاست و رێژەو ماوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەسەر زەوی
روودەدات، وە هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گۆڕانكاریی بەرچاو لە پلەكانی گەرما
لەسەر رووی هەسارەكەماندا.
لەو رۆژەدا ماوەی
نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 149598023 كیلۆمەتر كە بە (نێوەندی دووریی) دەناسرێت و بەردەوامیش
لەخۆر نزیكتری دەكەوێتەوە، بۆیە لە یەكشەممە 2019.12.22 دا كە بە رۆژی (هەڵگەڕانەوەی زستانە – Winter Solstice) دەناسرێت لە نیوەگۆی
باكووری زەوی و ئەوكاتە هەسارەكەمان دەگاتە نزیكترین خاڵ لەخۆر ماوەی نێوانمان 147
ملیۆن و 95 هەزار كیلۆمەترە، كەچی لە هەمان رۆژدا (هەڵگەڕانەوەی هاوینە) یە بۆ نیوەگۆی
باشووری زەوی.
بێگومان هۆكاری
ئەم دوو گۆڕانكارییە پێچەوانییەش لە هەمان رۆژدا، دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری
خولانەوەی زەوی بەرامبەر بە خولگەكەیدا.
2208 جار خوێندراوەتەوە